کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوی “عەلی مورادی” لە شاری سلێمانی بەهۆی سەرماوە ڕەق بووە و گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، “عەلی مورادی” تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی سەوڵاوا لە گەڕەکی ڕزگاریی شاری سلێمانی بەهۆی سەرماوە ڕەق بووە و گیانی لەدەست دا.
جێی ئاماژەیە کە ئەم هاووڵاتییە پێشتر بەندکراوی سیاسی بووە و نزیکەی دوو دەیە لە تەمەنی لە زیندانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا تێپەڕاندبوو؛ ناوبراو بە مەبەستی کرێکاری هاتبووە باشووری کوردستان و لە بینای شوێنی کارەکەی لە شاری سلێمانی بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەست داوە.