هێرشی داعش بۆسەر گرتووخانەى حەسەکە بە مەبەستی دەستەبەرکردنی هەلی هەڵاتن بۆ ٥٠٠٠ تێرۆریستی گیراوی سەر بەو گرووپە لەلایەن هێزەکانی سووریەی دێموکراتیک شکستی هێنا.
شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، گرووپی تێرۆریستیی داعش لە ڕێگای تەقینەوە هێرشى کردە سەر گرتووخانەى حەسەکە بۆ دەستەبەرکردنی هەلی هەڵاتن بۆ ئەو ٥٠٠٠ تێرۆریستەى سەر بەو گرووپە کە لە زینداندان، بەڵام ئەو پلانە لەلایەن هێزەکانی سووریەی دێموکراتیک شکستى هێنا.
هێزەکانی سووریەی دێموکراتیک (هەسەدە) ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشى سەر گرتووخانەی غوێرانی پارێزگای حەسەکەى ڕۆژاواى کوردستان بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشە تێرۆریستییەکە کە لە ڕێگەى ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بوو، بە مەبەستى ڕزگارکردنى ئەو ئەندامانەی داعش بووە کە لە زیندانەکەدان. لە هێرشەکەی داعش بۆسەر زیندانی حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، ١٨ ئەندامی هێزی هاوپەیمانی و ١٦ تێرۆریستی داعش کوژران و ٨٩ زیندانیی داعشی کە دوای تەقینەوە تێرۆریستییەکە لە زیندانی حەسەکە هەڵاتبوون، دەسبەسەر کرانەوە.
هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی هەینى تێرۆریستەکانى داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکى ئەرتەشی عێراق لە ناوچەی عوزێمی لە پارێزگای دیالە و ١١ سەرباز و بەرپرسى ئەو هێزە کوژران و دەیانى دیکەیش بریندار بوون.
شایانی باسە کە ناوەندە ئەمنییەتییەکانى عێراق بڵاویان کردۆتەوە کە تێرۆریستانى داعش تەمومژ و ساردى و خراپى کەشوهەوایان بە هەل زانیوە بۆ هێرشکەیان و هێزەکانی ئەرتەشی عێراقیان غافڵگیر کردووە.