لاوێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بناری هەڵگورد و سەنگەری پێشمەرگایەتییەوە نامەیەک بە زمانی ئیگلیزی ئاڕاستەی کاربەدەستانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات و داوایان لێ دەکات بۆ دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی هاوکاریی کورد بکەن و هەنگاو هەڵبگرن و دوو کەس لە کاربەدەستەکانی ئەمریکا و پەیوەندی پیوە دەگرن و وڵانمی نا
“محەممەد عەلیزادە” پێشمەرکەی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە لەسەر سنووری رۆژهەڵات و باشووری کوردستان خەریکی بەڕێوەبردنی ئەرکی پێشمەرگایەتییەتی، لە بەشێک لە نامەکەیدا روو بە کاربەدەستان و سناتۆرەکانی ئەمریکا دەنووسێ:
.”…نەتەوەی کورد ئاشتیخوازن و بۆ گەیشتن بە ئامانجیان کە سەربەخۆیی وڵاتەکەیانە، تکایە یارمەتیدەریان بن، چونکە کورد مافی خۆیەتی و دەبێ رێز لە ئیرادەی بگیرێت. گەلی کورد بە درێژایی مێژوو بەرانبەر دیکتاتۆرەکان وەستاوەتەوە و خوێن و قوربانی داوە و شایانی ئەوەیە کە وڵاتێکیان بە ناوی کوردستانەوە هەبێت.
گەلی کورد گەورەترین نەتەوەی بێ وڵاتە کە کولتوور و جۆغرافیا و زمان و مێژووی تایبەت بە خۆیان هەیە، تکایە دەرگای هیوا و ئازادی بەڕووی کوردا بکەنەوە و یارمەتیدەری کورد بن.
سەبارەت بە وەڵامی کاربەدەستانی ئەمریکا بە نامەکەی، محمەممەد عەلیزادە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژهەڵات تایمز گوتی: “خاتوو “لیندا چاووز” کە لە کۆشکی سپی بەرپرسی سەردانە سیاسییەکان بۆ ئەفغانستانە و هاوکات بەرپرسی رێکخراوێکی تۆژینەوە و گەورەترین رۆژنامەکان لە سەرتاسەری ئامریکایە، خۆی لە رێگای تەلەفۆنەوە پەیوندی بە منەوە گرت .
هەروەها بەڕێز “هابیل گوران” کە کۆردێکی نیشتمانپەروەرە و هاوڕێی نزیکی “جان مەکین”ە، نامەکەی منی بە سیناتۆر “تێد کرووز” گەیاند و “تێد کرووز”یش کە فەرماندەری پێشووی “تکساس” بوو و کاندیدی کۆمارییەکانە بۆ سەرۆککۆماری داهاتووی ئەمریکا و شانسێکی زۆری هەیە بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا، بۆی نوسیبووم: “من کورد بە نەتەوەیەکی باش دەزانم و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم. هەروەها “جری گۆردن” راوێژکاری سەرۆککۆمار و بەرپرسی دەزگای ئەمنیی ئەمریکا بە تایبەتی لەم بارەوە پەیوەندی پێوە کردم.و گوتی: “بە هۆمێدی رۆژی سەربەخۆیی و دامەزرانی دەوڵەتی کوردستان.”
بەڕێز “چارلز” کە لە هەڵبژاردنەکانی ناوخۆی کۆماریخوازەکاندا بۆ کۆنگرێسی ٢٠١٦ براوەی یەکەم بوو، ئەویش سەبارەت بەو نامەیە پەیوەندی پێوە کردم و گوتی: “کۆتی من و بنەماڵەکەم خۆمان بە پێشتیوانی کورد دەزانین و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە کوردستانی عێراق بەدیدارت شاد دەبم. چیا لەو چەند کەسە، بەڕێز “کیرک” یەکێکی دیکە لە سیناتۆرەکان، خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بەو نامەیە دەربڕی و گوتی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە کۆنگرسی ئەمریکا ئەو بابەتە باس دەکات و خۆی بە دۆستی نزیکی کورد دەزانێ.
( ڕۆژهەڵات تایمز)