نه‌خۆشخانه‌ی تاڵه‌قانیی كرماشان یه‌كێك له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گیروگرفتێكی زۆری هه‌یه خه‌ڵكێكی زۆر به ناچاری ڕووی تێ‌ده‌که‌ن.
ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه زیاتر له ٤٠ ساڵه دروست كراوه‌و خه‌ڵك گله‌یی زۆریان له‌م نه‌خۆشخانه‌یه هه‌یه‌و ده‌ڵێن له بواری پێڕاگه‌یشتن‌دا زۆر لاوازه‌و و ئیمكاناتی ڕۆژی تێدا نییه‌و زۆربه‌ی ئامێره‌كانی كۆنن.
یه‌كێك له نه‌خۆشه‌كانی به‌شی ئۆرتۆپێدیی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به هه‌واڵده‌ریی مێهری ڕاگه‌یاند كه بێ ئه‌وه‌ی پرسیارێكی لێ بكرێ له ڕێگه‌ی قامكی ده‌ستییه‌وه بێهۆشیان كرد. ئه‌مه له حاڵێك دایه كه حه‌سساسییه‌تی به بێهۆش کردن بووه.
ئه‌م نه‌خۆشه كه له نه‌خۆشخانه‌ی تاڵه‌قانیی كرماشان چاره‌سه‌ری بۆ كرابوو، هه‌روه‌ها گوتی: به هیچ شێوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد كه جلوبه‌رگی تایبه‌ت به ژووری نه‌شته‌رگه‌ریم له‌به‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌شم زۆر پێ سه‌یره كه له به‌رچی به كه‌وشه‌وه بردیانمه ژووری عه‌مه‌ل. به تایبه‌ت له‌و ژووره هه‌موو جۆره بریندارێك ده‌بیندراو له ژوورێكی وادا كه‌وشیش پیسترین شته‌و زیانێكی زۆر به نه‌خۆشه‌كان ده‌گه‌یه‌نێ.
ئه‌م نه‌خۆشه له درێژه‌ی قسه‌كانی‌دا گوتی: پاش بێهۆشی بردیانمه‌وه به‌شی ئۆرتۆپێدی، ئه‌وه له حاڵێك دایه كه له‌سه‌ر ته‌خته‌كانی ئه‌م به‌شه تاقه باڵه‌نجێك یان مه‌لافه‌یه‌كیش بۆ نه‌خۆشه‌كان دانه‌ندراوه. من به‌هۆی دابه‌زینی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری فشاری خوێن حاڵه‌تی ڕشانه‌وه‌م هه‌بوو، به‌ڵام هیچ كه‌س بۆ كۆنتڕۆڵ كردن سه‌ردانی نه‌ده‌كردین. هه‌ر بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌گه‌ڵ من هاتبوو بۆ نه‌خۆشخانه ناچار بوو به‌رده‌وام به‌دوای كیسه نایلۆندا بگه‌ڕێ.
به‌م جۆره كه له ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهردا هاتووه نه‌خۆشخانه‌ی تاڵه‌قانی به‌ته‌واو مانا وێران بووه، به جۆرێك كه له سێرویسی بێهداشتییه‌وه بگره تا ته‌ختی نه‌خۆشه‌كان هه‌موو بارودۆخیان وه‌ك یه‌كه‌و له هه‌موو لایه‌ك هه‌ر بۆگه‌ن‌و پیس و پۆخڵی دێ.
دوكتور فه‌رشید ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ده‌ڵێ چونكه زۆربه‌ی پزیشكه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه نه‌خۆشه‌كان بۆ مه‌ته‌بی تایبه‌تیی خۆیان ده‌نێرن، داهاتی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه یه‌کجار له که‌می داوه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌خۆشخانه توانای نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌ماوه.