ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌ناكاو و چاوه‌ڕوان نه‌كراوی توندوتیژی له عێراق له مانگی ڕابردووی زاینییدا كردووه.
له‌م وڵاته پارێزگای به‌غدا به ٢٥٩ كوژراو و ٧٧٠ برینداره‌وه له خراپترین بارودۆخدا بووه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌رنه‌بێ هه‌زار و ١١٩ كه‌س له توندوتیژییه‌کانی مانگی مارسدا له عێراق كوژراون‌و لانیكه‌م ٥٧٥ كه‌س له كوژراوه‌كانی ئه‌م مانگه خوێناوییه‌ی عێراق خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بوون. ژماره‌ی ئه‌م بریندارانه‌ش كه خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بوون هه‌زار و ٥٦١ كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه باس له‌وه ده‌كرێ كه ژماره‌ی هێزه نیزامییه‌كانیش كه له‌م مانگه‌دا كوژراون ٥٤٤ كه‌س بووه. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆربه‌ی ئه‌م كوژراوانه له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بوون.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌كه‌ی خۆیدا باس له‌وه ده‌كا كه ئاماری كوژراوه‌كانی عێراق له مانگی مارسدا نزیكه‌ی ٢ هێنده‌ی مانگی پێشتر بووه. له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه که له مانگی فێوریه‌دا، ژماره‌ی كوژراوان ٦٧٠ كه‌س بووه‌و هه‌زارو ٢٩٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.