دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئیلام لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە لەلایەن ڕێژیمەوە لەسێدارە دران.
بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “حامید مەنوچهری” و “سوبحان شوهانی” لە زیندانی ناوەندیی شاری ئیلام لەسێدارە دران.
شایانی باسە کە بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینیدا لانیکەم ٤٨ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارە دراون.