لە دڕێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی ئێران ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی ئاخوندی ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی و مانگرتنی کڕیکارانی کۆمپانیای “ئێران ئۆفۆق”ی خوڕەمشار بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەی تاران لەبەردەم بینای شارەوانیی ئەو شارە، کارمەندانی موخابەراتی پارێزگای گیلان بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە شوێنی کارەکەیان، کارمەندانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای تاران لەبەردەم بینای ئیدارەی ئاوی تاران، ماڵدزراوانی ئالوگۆڕی دراوی بیانی کریپتولەند لەبەردەم دادسەرای گشتیی تاران و کۆمەڵێک لە ئەندازیارانی مەشهەد لەبەردەم ئیدارەی گشتیی ڕێگاوبانی مەشهەد بەڕێوە چوو.
هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان کرێکارانی کۆمپانیای “ئێران ئۆفۆق” لە خوڕەمشار دەستیاندایە مانگرتنی گشتی.