باراك ئۆباما له هه‌لێكدا پاش وتاردان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منیه‌تیی جیهان وه‌بیر كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی هێنایه‌وه كه دهركاكانی ئابووریی جیهان بۆ ئێران له‌سه‌ر گازه‌ره‌ی پشت كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێران ده‌بێ بزانێ چۆن بێته ژوورێ.
سه‌ركۆماری ئا‌مریكا ده‌ڵێ ده‌رگاكانی ئابووریی جیهان بۆ ئێران كراونه‌ته‌وه به‌ڵام ئێران ده‌بێ ئه‌مه بسه‌لمێنێ كه ئایا ده‌یهه‌وێ له‌م هه‌ڵه كه‌ڵك وه‌رگرێ یان نا؟
باراك ئۆباما له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منیه‌تی ناوكیداو، له پرێس كۆنفرانسێكدا له شاری واشنگتۆن له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی سپای پاسداران گوتی، هه‌ر ئێستا ئێران به پاپۆڕ مووشه‌ك بۆ حیزبۆڵڵا دهنێرێو هه‌ڕه‌شه له ئیسراییل ده‌كا، ئه‌مه خۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له ناوچه‌که‌دا.
ناوبراو هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی تارانی ڕاسپارد كه له‌م هه‌له زێڕینه كه‌ڵك وهربگرنو گوتی: به‌ڵام ڕێبه‌رانی تاران ده‌بێ ئه‌مه بزانن كه ئابووریی پێویستی به ئه‌منیه‌ت هه‌یه.
باراك ئۆباما هه‌روه‌ها گوتی وه‌ك ئا‌مریكا، له ئێرانیش توندئاژۆكان نایانهه‌وێ ڕێككه‌وتنی ناوكی سه‌ركه‌وتوو بێ، چونکی قازانجی ئه‌وان له‌گه‌ڵ نێوه‌ڕۆکی ئه‌م ڕێككه‌وتنه دژایه‌تیی زۆریان هه‌یه.