ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری مەهاباد لە پیلانێکی نوێدا، وێڕای بانگکردنی بەشێک لە چالاکڤانانی مەدەنی و ژمارەیەک لە پێشمەرگە و ئەندامانی پێشووی حیزبە کوردستانییەکان، لەژێر هەڕەشەدا، ناچاری بە بڵاوکردنەوەی وێنەی تێرۆریست قاسم سولەیمانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەت ئینستاگرامی کردوون.
بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری مەهاباد لە پیلانێکی نوێدا، وێڕای بانگکردنی بەشێک لە چالاکڤانانی مەدەنی و ژمارەیەکی بەرچاو لە پێشمەرگە و ئەندامانی پێشووی حیزبە کوردستانییەکان، لەژێر هەڕەشە و گوشاردا، ناچاری کردوون کە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی تێرۆریست قاسم سولەیمانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەکوو ئینستاگرام بە تایبەت بە شێوەی ستۆری، شەڕێکی تایبەت دژی گەلی کورد وەڕێ بخەن.
جێگای ئاماژەیە کە یەکێک لە پیلانەکانی دامودەزگا ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم، بەڕێوەبردنی شەڕی تایبەت بە نانەوەی تۆوی بێمتمانەیی لەنێو خەڵکی کوردستان لە ڕێگای ئەو جۆرە پیلانە ترسنۆکانە و زۆرەملێیانەیە.