بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، میراتهەڵگرانی کۆمار و قوتابییانی پێشەوا قازی لە ناوچەی شنۆ و هەروەها کێوی ئاڕبابای بانە ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی بەفرانباری١٤٠٠ی هەتاوی، لە بەرەبەری ٢ی ڕێبەندان و ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری دێموکراتیکی کوردستان، ئەوینداران و میراتهەڵگرانی کۆماری کوردستان و قوتابییانی پێشەوا قازی محەممەد و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەکانی شنۆ و بانە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ، پێشوازییان لەو ڕۆژە پیرۆزە نەتەوەیی و مێژوویییە کرد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی شنۆ لە بەرزایی قەڵاتۆک و هەروەها سێڕێیانی کانیسۆرک و سێڕێیانی سۆفیان و لە ناوچەی بانە لە چیای ئاڕبابا بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ، پێشوازییان لە ٢ی ڕێبەندان کرد و پەیمانیان لەگەڵ ئامانجەکانی پێشەوای سەرۆککۆمار و بەها پیرۆزەکانی کۆمار نوێ کردەوە.