بەهۆی هاتنی لافاو لە پارێزگاکانی کرمان و هورموزگان، لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەست داوە و بە سەدان ماڵیش زیانیان بەرکەوتووە.
بەپیێ هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ئێران، بەهۆی بارینی باران و هاتنی لافاو لە پارێزگاکانی کرمان و هورموزگان، لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەست داوە کە سێ کەسیان منداڵ بوون؛ لەو پێوەندییەدا “عەلی زەینیوەند” پارێزگاری کرمان ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەو لافاوە ڕێگای هاتوچۆی نێوان ٣٣٠ گوند پچڕاوە و بە سەدان ماڵ زیانیان بەرکەوتووە و ١٠٧ گوندیش لە مەترسیی بەر لافاو کەوتندان.
ناوبراو وتی ئەگەر بارینی باران کەم بێتەوە دەتوانین لافاوەکە کۆنتڕۆڵ بکەین، ئەگینا ناتوانین بۆ شارەکانی قەلعەگەنج، ڕوودبار و زەهکلووت، هیچ کارێک بکەین.
هەروەها لە شارستانی ڕوودان لە پارێزگای هورموزگان تا ئێستا بەهۆی هاتنی لافاو زیاتر لە ٤ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەو شارە زیانیان بەرکەوتووە.