رێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێ بیمه‌ی زیاتر له ٩٠ هه‌زار کرێکاری بیناسازی‌و ٧٠ هه‌زار ته‌ونکاری ئێرانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
محه‌ممه‌د حه‌سه‌نی زه‌دا، بریکاری فه‌ننی‌و داهاتی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێ هۆکاری بڕینی بیمه‌ی ئه‌و ١٦٠ هه‌زار کرێکاره بۆ ئه‌وه بووه ئه‌و که‌سانه یان کرێکاری بیناسازی نهبوونو له شوێنێکی دی کاریان کردوه، یان له مێژه تهونیان نه‌کردوه‌و هه‌روا بیمه‌یان وه‌رگرتوه.
ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی ساڵی ڕابردووش بیمه‌ی ١٠٠ هه‌زار تهونکارو کرێکاری پیشه‌سازییه ده‌ستییه‌کانی بڕیبوو.
محه‌ممه‌د حه‌سه‌نی زه‌دا، بریکاری فه‌ننی‌و داهاتی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ که له سندووقی هونه‌رمه‌ندانیش که زیاتر له ٥ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه، کۆمه‌ڵێکی زۆر ده‌ستنیشان کراون بۆ ئه‌وه‌ی بیمه‌که‌یان لێ ببڕن. ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌یگوت که هۆکاری بڕینی بیمه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و سندووقه چییه؟
شایانی باسه ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ترین ڕێکخراوی بیمه له ئێرانه که نیزیک به نیوه‌ی خه‌ڵکی ئێران بیمه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ن.