لەماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا، ١٣ هاوولاتیی پارێزگای کرماشان بەهۆی گازگرتوویەوە، گیانیان لەدەست داوە.
لە سەرەتای ساڵی نوێی هەتاییەوە تاکوو ئێستا، واتە لە ٩ مانگی ڕابردوودا لە سەرانسەری پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بە هۆکاری گازگرتووییەوە، ١٣ هاووڵاتیی ئەو پاڕیزگایە گیانیان لەدەست داوە کە ٧ کەسیان ژن و ٦ کەسیشیان پیاو بوون.
ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ئاماری گیان لەدەستدانی هاوولاتییانی پارێزگای کرماشان بە هۆکاری گازگرتووەیەوە لە ساڵی ڕابردوودا، زیادی کردووە و بەرپرسانی پێوەندیداری ڕێژیمیش هیچ لێکۆڵینەوەکیان لەسەر هۆکارەکانی ئەم کارەساتە نەکردووە و هیچ بایەخێکیشیان پێی نەداوە.
شایانی باسە کە لە ساڵی ١٣٩٩ی هەتاویشدا هەر بەو هۆکارەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەست دابوو کە ٢ کەسیان ژن و ١١ کەسیشیان پیاو بوون؛ سەرەڕای ئەوەی کە هەنووکە هێشتا ٣ مانگی ماوە کە ساڵ بگاتە کۆتایی، ئاماری گیان لەدەستدان بەهۆی گازگرتووی لەو پارێزگایە بە ڕادەی ئاماری تەواوی یەک ساڵی ڕابردوویە.