ڕێژیمی ئێران و دوو وڵاتی ڕووسیە و چین لە ڕۆژانی داهاتوودا مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش بەڕێوە دەبەن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی “مێهر”ی سەر بە ڕێژیمی ئێران، نووسینگەی میدیایی زەریای “پاسیفیک ڕووسی” ڕایگەیاندووە: لە ڕۆژانی داهاتوودا مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ ڕووسیە و چین بەڕێوە دەچێت.
لوان جاگاریان، باڵویزی ڕووسیە لە تاران پێشتر ڕایگەیاندبوو کە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی مانۆڕێکی هاوبەشی سەربازیی ئەو سێ٣ وڵاتە لە ئاوەکانی کەنداودا بەڕێوە دەچێت.
شایانی باسە کە ئەمە دووهەمین مانۆڕی سەربازی هاوبەشی نێوان ڕێژیمی ئێران، ڕووسیە و چینە لە سێ ساڵی ڕابردوودا و ئەم وڵاتانە لە دێسامبری ساڵی ٢٠١٩ی زایینیدا مانۆڕێکی تری لەم شێوەیان بەڕێوە بردووە.
جێی ئاماژەیە کە لەماوەی ڕابردوودا هێزەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشیان بەڕێوە برد و ئەم مانۆڕە سەربازییەی ڕێژیمی ئێران و چین و ڕووسیە لە بەرانبەر مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکەی ئیسرائیل و ئەمریکادا بەڕێوە دەچێت.