بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، میراتهەڵگرانی کۆمار و قوتابییانی پێشەوا قازی لە ناوچەی بانە ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە بەرەبەری ٢ی ڕێبەندان و ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری دێموکراتیکی کوردستان، ئەوینداران و میراتهەڵگرانی کۆماری کوردستان و قوتابییانی پێشەوا قازی محەممەد و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بانە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ، پێشوازییان لەو ڕۆژە پیرۆزە نەتەوەیی و مێژوویییە کرد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بانە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ، پێشوازییان لە ٢ی ڕێبەندان کرد و پەیمانیان لەگەڵ ئامانجەکانی پێشەوای سەرۆککۆمار و بەها پیرۆزەکانی کۆمار نوێ کردەوە.