دوابەدوای بارینی بەفرێکی قورس، ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ژیانی سەوزی سەقز بە هانای خەڵکی ئەو شارەوە چوون.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا و لەدوای بارینی بەفری لەناکاو و گیروگرفتی هاتووچۆی خەڵک لە شەقام و جاددەکان، ئەندامانی دڵسۆزی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ژیانی سەوزی سەقز بە ڕێکخستنی لێژنەی قەیران بە هانای خەڵکی شاری سەقزەوە چوون.
لەم چالاکییەدا بە ڕزگارکردنی ماشینەکان و دابینکردنی بەنزین و گەیاندنی خەڵکی لێقەوماو، ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ژیانی سەوزی سەقز بۆ جارێکی دیکە ئەمەگناسی خۆیان بەرانبەر خەڵک و شارەکەی خۆیان سەلماند.