دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە هەر کام بە یەک ساڵ بەندکران سزا دران.
دوو چالاکی بواری ژنان و ژینگەپارێزی لەلایەن دادگای بەناو ئینقلابی ڕێژیم لە شاری سنە بە یەک ساڵ بەندکران سزا دران.
“مریەم سادقی” چالاکی بواری ژنان لە سنە و ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیی کرێکاران لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە یەک ساڵ بەندکران سزا درا.
هەروەها “ئارمین ئەسپەرلوس” چالاکی ژینگەیی لەلایەن دادگای بەناو ئینقلابی سنەوە بە یەک سال بەندکران مەحکووم کرا.