وێنە و بەنێری عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئاخوندی لە شیراز ئاگری تێبەردرا.
شەوی دووشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، لاوانی وەزاڵەهاتووی “شیراز” بەنێرێکی گەورەی عەلی خامنەیییان ئاگر تێبەردا .
هەروەها لە تارانیش لاوەکانی ئەم شارە ئاگریان لە پۆستێری هەڵواسرای ڕێکخراوی دژیگەلیی بەسیج بەردا.
شایانی باسە کە سووتاندنی وێنە و پەیکەرە و هێماکانی ڕێژیم لەو ساڵانەی دواییدا، شێوازێکی نوێی بەربەرەکانی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.