حوكمی ئێعدامی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنیی كاربه‌ده‌ستان هێشتا لە جێی خۆیەتی. ناوبراو له نۆیه‌مین ساڵی گیرانی‌دا هه‌روا چاره‌نووسی ناڕوونەو بێ ئەوەی مافی مەرەخەسی‌چوونی هەبێ یان تەنانەت بێڵن لە نیزیکەوە چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێ، له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه‌دا بەند کراوە.
حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی به‌ندكراوی سیاسیی كورد‌و خوێندكاری ساڵی کۆتایی ڕشته‌ی ئه‌ندازیاریی پیشەسازی له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ٩٢ حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی ڕاگیرا. ئەو ماوه‌ی ٩ ساڵه له زیندانی سنه‌دا به‌بێ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی‌و ملاقات ڕاگیراوه هێشتا چاره‌نووسی ناڕوونه‌و هیچ حوكمێكی دیكه‌یان پێڕانه‌گه‌یاندوه.
یه‌كێك له خزمە نیزیکەکانی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ، پاش ئه‌و هه‌مووه ساڵه هێشتا چاره‌نووسی حەبیب وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ڵێن حوكمی ئێعدامكرانی‌ڕاگیراوە، به‌ڵام حوكمی دیكه‌یان بۆ نه‌بڕیوه‌ته‌وه؛ له لایه‌كی دیكه‌ش تا ئێستا نه‌یتوانیوه له نزیكه‌وه چاوی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكه‌وێ یان بۆ مه‌ره‌خه‌سی بچێ.
حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی، خوێندكاری ساڵی کۆتایی ڕشته‌ی ئه‌ندازیاریی پیشەسازی له زانكۆی ئیلام، ڕۆژی یه‌كی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٨٦ ده‌سبه‌سه‌ر كرا و پاش 3 مانگ ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه له ژووری ئینفرادی له لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامی له شاری سنه به سه‌رۆكایه‌تیی قازی حه‌سه‌ن بابایی به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا‌و “مۆفسێدو فی ئه‌رز” حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا.
پاش ناڕه‌زایه‌تیی پارێزه‌ری ناوبراو حوكمی ئێعدامی حەبیب بۆ دادگای پێداچوونه‌وه نێردراو له زستانی هه‌مان ساڵدا له لایه‌ن دیوانی باڵای ئێران دووباره وه‌ك خۆی ته‌ئید كرایه‌وه.
شایانی باسه له ساڵی 92 پاش به‌دواداچوونی خه‌ڵك‌و فشاری زۆر حوكمی ئێعدامی ناوبراو ڕاگیرا، به‌ڵام تا ئێستا نەگوتراوە کە بە جێی ئێعدام چ سزایەکی دیکەی بۆ بڕدراوەتەوە.