٥ کەسی بەلووچ کە ئەندامی یەک بنەماڵەن، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سەراوان، ٢ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و سێ کەسی دیکەشیان برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سەراوان بەبێ هیچ هۆکارێک تەقە لە ماشینی کەسێکی بەلووچ بە ناوی “شەهنوور کەرەمزێهی” دەکەن و لە ئاکامدا شەهنوور و هاوژینەکەی گیانیان لەدەست دەدەن و منداڵە تەمەن ٨ ساڵانەکەیان و برا و خێزانی براکەی شەهنوور بە توندی بریندار دەبن.
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لەم پێوەندییەدا ڕایانگەیاندووە کە بنەماڵەی کەرەمزێهی کە خەڵکی شاری “خاش”ن، ویستوویانە بۆ ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی بڕوون بۆ سەراوان کە هێزەکانی ڕێژیمی بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک تەقە لە ماشینی ناوبراو دەکەن و لە ئاکامدا ٥ ئەندامی ئەو بنەماڵەیە دەکوژن و بریندار دەکەن.