وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین ده‌ڵێ ئێران ده‌بێ گۆڕانكاریی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاری له گه‌ڵ ناوچه‌و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا پێک‌بێنێ.
شێخ خالید ئێبنی ئه‌حمه‌د ئالی خه‌لیفه به تۆڕی هه‌واڵده‌ریی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی ڕاگه‌یاند ئێران سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له هه‌مبه‌ر جیهاندا گۆڕیوه‌و ئه‌وه‌ی ماوه بیكا گۆڕینی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له هه‌مبه‌ر وڵاتانی عه‌ڕه‌بییه.
ناوبراو ده‌ڵێ، له‌م كاته زه‌مه‌نییه‌دا ئێران مه‌ترسیدارتر له ئیسراییله بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی.
پێوه‌ندیی نێوان ئێران و به‌حره‌ین له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زۆر ئاڵۆز بووه. ئه‌م پێوه‌ندییه له ساڵی ٢٠١١ به‌دوای سه‌ركوتی ناڕازییانی شیعه‌ی به‌حره‌ین ده‌ستی چه‌تی تێکه‌وتو، عه‌ره‌بستانیش ئه‌و كات هاوكاریی ئه‌منیه‌تیی هێزه‌كانی وڵاتی به‌حره‌ینیان كرد.
به‌حره‌ین یه‌ك ڕۆژ دوای هێرش بۆسه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ه‌ربستان له ئێران پێوه‌ندیی دیپڵۆماسیی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاند.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین به ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی گوت ئه‌گه‌ر ئێران هه‌نگاوی پێویست بۆ پێداچوونه‌وه‌ی به هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی هه‌ڵنه‌هێنێته‌وه، پێوه‌ندیی ئه‌م دوو وڵاته له‌وه باشتر نابێ.
ناوبراو له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئێران له پشتیوانی كردنی حیزبوڵڵای لوبنان‌و ناردنی چهكو چۆڵ بۆ میلیشیاکانی شیعه له وڵاتانی كه‌نداو به‌رده‌وامه بگره زیاتر له جاران په‌ره‌ی پێداوه .