شه‌هێندوخت مه‌ولاوێردی، جێگری سه‌ركۆماری ئێران بۆ كاروباری ژنان‌و خێزان گوتی هێشتا بۆشایی له قانوونه‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافی ژنان‌و بنه‌ماڵه له قانوونی مه‌ده‌نی‌و قانوونی سزاكان‌دا هه‌یه. ئه‌و گوتی به‌م زووانه لایه‌حه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه به ئه‌م قانوونانه‌دا ده‌درێته مه‌جلیس، به‌ڵام هێشتا گیروگرفتی زۆر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ مافی وه‌ک دیه‌ی ژنان له قانوونی سزاكان‌دا ماوه‌ته‌وه.
شه‌هێندوخت مه‌ولاوێردی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه له به‌رنامه‌یه‌كی تلویزیۆنی‌دا گیرگرفتی قانوونی شه‌رعی به یه‌كێك له باس گرینگه‌كانی ژنان زانی‌و گوتی، گۆڕینی قانوونی دییه له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا پێوه‌ندیی به مافی دییه‌ی ژن له ڕووداوه‌كانی هاتوچۆو شیركه‌ته‌كانی بیمه هه‌یه.
ناوبراو گوتی به‌ڵام له‌باره‌ی بابه‌تی دیه‌ی ژنان له قانوونی سزا ئیسلامییه‌كان کێشه‌کان هه‌ر له جێی خۆیانن‌و ژن و پیاو یه‌كسان نین.
یه‌كێك له كۆسپه‌كانی به‌رده‌م نایه‌كسانیی ژن‌و پیاو ده‌ستێوه‌ردانی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌و سوننه‌تییه‌كانه. به‌شی هه‌ره زۆری مه‌لاكانی ئێران پێبه‌ند به ئیسلامی سوننه‌تین‌و ئه‌مه‌ش ڕێگره له‌سه‌ر وه‌دیهاتنی داواكارییه‌كانی ژنان. له ڕابردوودا ئاماده‌بوونی ژنان له ستادیۆمه‌كانی ورزشی، كه سه‌ره‌تاییترین مافی ژنان بوو بۆیان نه‌بوون ژنان له ستادیۆمه‌كان ورزش بكه‌ن به‌ڵام ئێستا ژنان ناتوانن وێڕای پیاوان له ستادیۆمه‌كان ئاماده بن.