كاربه‌ده‌ستانی هێزی ده‌ریایی سریلانكا ده‌ڵێن له عهمهلیاتێكێكدا، بارێكی گه‌وره‌ی هێڕۆئینیان له ئۆقیانووسی هیند گرتوه‌و ١٠ ئێرانیش له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌سبه‌سه‌ر كران.
ئه‌كره‌م عه‌له‌وی، وته‌بێژی هێزی ده‌ریایی سریلانكا به بی بی سی ڕاگه‌یاند كه ١٠١ كیلۆ هێڕۆئین له ١١ كه‌س كه ١٠که‌سیان ئێرانی‌و یه‌كیان پاكستانی بوون، گیراوه نرخی ئه‌م باره هێڕۆئینه به ده‌یان میلیۆن دۆلاره به‌راورد كراوه.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا وڵاتی سریلانكا بۆته شوێنی ترانزیتی ماده‌ی قاچاخ‌و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی زیاتری كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.
له ڕابردوودا باری بچووكتری ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن سریلانكاوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، به‌ڵام ده‌گوترێ كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین باری ماده‌ی هۆشبه‌ره كه تا ئێستا له ئاوه‌كانی باشووری ئۆقیانووسی هیند ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابێ.