حەسەن ساعدی وەرزشوانی کوردی خەڵکی شاری “سونقوڕ” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ڕۆژی شەممە ٢٥ی بەفرانباریی ١٤٠٠ی هەتاوی، وەرزشوانێکی خەڵکی شاری “سونقوڕ” سەر بە کرماشان بە ناوی “حەسەن ساعدی ” ٥٣ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لەماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرا.
دادستانی گشتی و ئینقلابی سونقوڕ ڕایگەیاندووە ناوبراو بە تۆمەتی “سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەسبەسەر کراوە.
حەسەن ساعدی کەسایەتیی وەرزشی ناسراوی پارێزگای کرماشانە و لە بەشی ڕاکردن(دو میدانی) و شاخەوانی چالاکی دەکات و هەتا ئێستا چەندین جار لە کێبرکێ جۆراوجۆرەکان لە ئاستی پارێزگا و ئێراندا پلەی وەدەست هێناوە.