دوو تەقینەوە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغدای هەژاند و دوو کەس بیندار بوون.
شەوی یەکشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو تەقینەوە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغدای هەژاند و میدیاکانی عێراقیش باسیان لەوە کرد کە چەندین باڵەخانە بەهۆی تەقینەوەکە ئاگریان گرتووە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لێکۆڵینەوە لەبارەی هەر دوو تەقینەوەکە کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، یەکەم تەقینەوە لە نزیک بانکی جیهان لە ڕێگەی بۆمبێکی دەنگی بووە و، دووهەم تەقینەوە لە نزیک بانکی کوردستان لە گۆڕەپانی واسق بووە.
هاوکات فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی بەغدا باسی لە برینداربوونی دوو کەس بەهۆی هەر دوو تەقینەوەکە لە ناوچەی کەڕادە کردووە.