چوار بەندکراوی کورد، لەلایەن لقی ١ی دادگای بەناو ئینقلابی ڕێژیم لە شاری مەهاباد، بۆ شاری ئیرانشەهر سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دوور خرانەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “مەنسوور شارەبان”، “ئەژدەر (هەژار) عەباسی”، “هیوا قوربانیئەقدەم” و “محەممەد ئەلیاسی” خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١ی دادگای بەناو ئینقلابی ڕێژیم لە شاری مەهاباد، بۆ شاری ئیرانشەهر سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دوور خرانەوە.
ئەو چوار هاووڵاتییە، ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندانی ساڵی ٩٨، لە بەندیخانەی مەهاباد بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزران و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییکردنیان ئازاد کرابوون.
ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوە ٩٨، “محەممەد ئەلیاسی” و “هیوا قوربانیئەقدەم” بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.
هەروەها “مەنسوور شارەبان” و “هەژار عەباسیـ”ـش، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کرابوون.