بەرپرسانی ڕێژیم لەهەمبەر دەنگی تەقینەوە بەهێزەکان، تووشی سەرلێشێواوی بوونە و لێدوانی دژ بە یەک و گاڵتەجاڕانە دەدەن.
میدیاکانی سەر بە سپای تێرۆریستیی پاسداران دەنگی تەقینەوە بەهێزەکانیان بە “ڕەزمایش” و مانۆڕی پەدافەندی دژەمووشەکی ناو برد، بەڵام قەرارگای “خاتەمۆلئەنبیا” لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژاوای وڵات کە مەبەستی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە هیچ مانۆڕێک بەڕێوە نەچووە.
هەر دوای ئەوە میرئەحمەدی جێگری وەزیری نێوخۆی ڕێژیم ڕایگەیاند کە ئەم دەنگە بەهێزە هەورە تریشقە بووە .
هەروەها تویتێرێک کە بە ناوی دەزگای هەواڵگریی موساد چالاکی دەکا دەڵێ: ئێمە بە چەند فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەیەکی ئێف ٣٥ هێرشمان کردووەتە سەر دامەزراوە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێرانە و لەنێومان بردووە.