بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانەوە، چالاکیی تەبلیغیی لەلایەن میراتهەڵگرانی کۆمار و قوتابییانی پێشەوا قازی لە شاری پیرانشار بەڕێوە چوو.
لە نزیکبوونەوەی ٢ی ڕێبەندان و ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری دێموکراتیکی کوردستان، ئەوینداران و میراتهەڵگرانی ڕێبازی کۆماری کوردستان و قوتابییانی پێشەوا قازی محەممەد و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری پیرانشارە بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی، پێشوازییان لەو ڕۆژە پیرۆزە نەتەوەیی و مێژوویییە کرد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری پیرانشار بە چالاکیی تەبلێغیی بەرفراوان لە شەقام و گەڕەک و کۆڵانەکانی ئەو شارە، پێشوازییان لە ٢ی ڕێبەندان کرد و پەیمانیان لەگەڵ ئامانجەکانی پێشەوای سەرۆککۆمار و بەها پیرۆزەکانی کۆمار نوێ کردەوە.
ئەو شوێنانەی کە چالاکییەکانیان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: تالاری خەیام، کونەخانێ، گۆرەپانی محەممەد هەوراز و باڵاشار و چەند شوێنی دیکەی ئەو شارە.