بەکرێگیراوێکی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ناوی “عەتار کاشانی” لەلایەن پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمریکاوە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کرا.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمریکا ڕایگەیاند کە، دادگای شیکاگۆ لەو وڵاتە، عەتار کاشانی خەڵکی ئێران و دانیشتووی وڵاتی ئەمریکای بە تاوانی ئەوەیکە ویستوویەتی لە ئەمریکاوە کەرەستەی ئەلیکترۆنی بۆ بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بگوازێتەوە، دەسبەسەر کردووە و ئەو تۆمەتانەی لەسەر ساغ بووەتەوە کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئەرکدار کراوە کە بە مەبەستی دەورلێدانی گەمارۆکان، هاوکاریی بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامی بکا.
دادگای شیکاگۆی ئەمریکا ڕایگەیاند: کاشانیمان لەبەر ئەوە دەسبەسەر کردووە کە ویستوویەتی فێڵ لە کۆمپانیا ئەمریکاییەکان بکا و کەلوپەلى ئەلیکترۆنى بۆ بانکی ناوەندیی ڕێژیمی کۆمارى ئیسلامى بکرێت؛
شایانی باسە کە ئەو بەکرێگیراوەی ڕێژیم، لە ڕێگەى دوو کۆمپانیای ئیماراتی و کۆمپانیایەک لە بڕۆکلین ویستوویەتى کەرەستەکان بکڕێت.