له مێرگاسهی ئالانی سه‌رده‌شت، عه‌لیئاغای سه‌لیمی، برای شه‌هید سمایل سه‌لیمی کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان شه‌وی ١٠ ی خاکه‌لێوه، عه‌لیئاغای سه‌لیمی که‌سایه‌تیی خۆشناو‌و نیشتماندۆستی ناوچه‌ی مێرگاسهی سه‌رده‌شت به‌هۆی نهخۆشیو پیری ماڵاوایی له ژیان کرد.
عه‌لیئاغای سه‌لیمی برای شه‌هید سمایل سه‌لیمی بوو که ساڵی ١٣٥٨ له ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵیداو له شه‌ڕێکی نابه‌رامبه‌ر له دژی هێزه داگیرکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی شه‌هید بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن به بۆنه‌ی مه‌رگی عه‌لیئاغای سه‌لیمی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری به‌ڕێزیان ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خهمو ماته‌میان ده‌زانێ.