فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی وتی: کەنداوی ئەلحەدیدە بووەتە شوێنێک کە ڕێژیمی ئێران بەردەوام چەکوچۆڵی پێدا دەگوازێتەوە.
ڕۆژی شەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، ژێنێڕاڵ سالم ئەلئەزیمع، فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ پشتیوانی لە دەوڵەتی یاساییی یەمەن، لە کۆبوونەوەیەکی فەرماندەرانی سەربازیی هاوپەیمانانی عەرەبیی ئەرتەشی نەتەوەیی یەمەن، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران کەنداوی ئەلحەدیدەی کردووەتە ناوەندی گواستنەوەی چەکوچۆڵ و لە ئێرانەوە چەکی قورس و سووک بۆ ئەو شوێنە دەنێرێ و لەوێوە دەگاتە دەستی میلیشیاکانی سەر بەو ڕێژیمە بۆ ناسەقامگیریی ناوچەکە.
ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە، کەنداوی ئەلحەدیدە شوێنێکە بۆ هاوردەکردنی کەلوپەل و بۆ گواستنەوەی هاوکارییە مرۆڤدۆستانە و مەدەنییەکان بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی هەژار بەکار هاتووە؛ بەڵام لە ڕاستیدا میلیشیا حووسییەکان کەڵکی خراپ لەو کەنداوە وەردەگرن و کردوویانەتە شوێنی هاوردەکردنی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و چەکوچۆڵ و تەقەمەنی کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەنێردرێن.