دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە بە تەقەی راستەخۆی هێزەکانی رێژیم بریندار بوون.
ڕۆژی شەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ” و “سارداو” تەقەیان لە دوو کۆڵبەر کردووە و بە سەختی بریندار بوون.
“هاوڕێ ئەحمەدی” خەڵکی گوندی “کێلێ”ی بانە خێزاندار و تەمەن ٢٧ساڵ، لە سنووری هەنگەژاڵ بە تەقەی راستەخۆی هێزەکانی رێژیم بریندار دەبێ و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنەی دەکەن.
هەروەها هەمان ڕۆژ کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “عوسمان ڕەسووڵی” خەڵکی بانە لە سنووری سارداو لەکاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار دەکرێ.