سوهەیلا حیجاب لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان.
ڕۆژی هەینی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسیی کورد “سوهەیلا حیجاب” خەڵکی شاری کرماشان کە حەوتووی پێشوو بە هۆکاری نادیار لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو، گواسترایەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناەوندیی شاری کرماشان.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر مانگی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە شێوەی توندوتیژانە و بە بێڕێزییەوە لە بەندیخانەی قەرچەکی ورامین دوور خرابویەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە.
سوهەیلا حیجاب مانگی جۆزەردانی ١٣٩٨ ل لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر و پاش مارەیەک بە دانانی ٣میلیارد تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگا ئازاد کرابوو.
سوهەیلا حیجاب لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای بەناو ئینقلابی ڕێژیم لە شاری تاران بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ڕێکخستنی کۆڕوکۆبوونەوە و هاوکاریی یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕێژیم سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو.
ئەوهاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، پاش سەردانی دادگا دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرابوو.