تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر، لاپەڕەی فەرمیی عەلی خامنەیی، بەهۆی هەڕەشەی کوشتنی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا بۆ هەمیشە داخست.
تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر، ڕۆژی شەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی ڕایگەیاند کە لاپەڕەی فەرمیی عەلی خامنەیی، بەهۆی بڵاوکردنەوەی کاریکاتۆرێک و هەڕەشەی کوشتن لە دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا بە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سپای قودسی ڕێژیمی ئێران و قسەکانی خامنەیی لەهەمبەر هەڕەشە و تۆلەکردنەوە لە بەرپرسانی ئەمریکایی بۆ هەمیشە دادەخرێ.
جێگەی ئاماژەیە کە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر، ساڵێک پێشتریش، یەکێکی دیکە لە لاپەڕە فەرمییەکانی عەلی خامنەیی بەهۆی هەڕەشەی هاوشێوە و بڵاوکردنەوەی وێنەی دۆناڵد ترامپ لەکاتی یاری گۆڵفدا و بە نووسینی ئەویکە تۆڵەت لێ دەکەینەوە و دەتکوژین، داخستووە.
شایانی باسە کە ساڵی ڕابردووش تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینیستاگرام، لاپەڕەی فەرمیی عەلی خامنەیی کە بە زمانی فەرانسەیی بوو و گاڵتەی بە سەرۆککۆماری فەرانسە کردبوو، داخستبوو.