دەنگی چەند تەقینەوەی بەهێز شارەکانی کوردستانی هەژاند و بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی خەڵک.
کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ٢٦ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز پارێزگاکانی، سنە، کرماشان و هەمەدانی هەژاند .
لەم بارەوە هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیم ئەم دەنگانە بە مانۆڕی نیزامی ناو دەبەن لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەریان.
دەزگای ئیتلاعاتی ئیسرائیل “موساد” بە شێوەی نافەرمی بەرپرسایەتی ئەم هێرشانەی لە چەند تویتدا بە ئەستۆگرت و پێش لەم ڕووداوەش چەند تویتی بە نووسینی “سڵاو؛ لە کوردستان چ باسە” بڵاو کردەوە و هەر بەدوای ئەم تەقینەوانەش بە نووسینی “سڵاو کوردستان” تویتی نوێی بڵاو کردەوە .
بە وتەی شایەتحاڵان لە کرماشان و سنە و هەمەدان دەنگی سێ تەقینەوەی بەهێز ماڵەکانمانی هەژاند و هەموو خەڵک گوێی لەم دەنگانە بوو و لە تەنگەی کەنێشت دەنگی تەقینەوەکە و نوورێکی گەورە بینرا کە دیار بوو پایەگا مووشەکییەکەی ڕێژیم کراوەتە ئامانج .
نێت بڵاکسیش هەر هەمان سات ڕایگەیاند کە ئینتێرنێت لە ئێران تووشی بچڕان بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی سەربازیی لەم بارەوە لێدوانی نەداوە تەنیا فەرمانداری ئەسەدئاباد وتوویە کە دەنگەکە بیسراوە بەڵام نازانین چ بووە.