“فێرگه‌ی موسیقای ئاوا”ی سه‌ردانی پیرانشاری کرد‌و چه‌ند گۆرانییه‌کی به‌هاری کرده دیاری بۆ کچانی شیناوێ.
لە ههنگاوێکی هونەریو مرۆف دۆستانەدا ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ١٢ی خاکه‌لێوه “فێرگەی موسیقای ئاوا”ی سه‌رده‌شت سەردانی کچانی مەدرەسەی شیناوێیان کرد‌و ڕۆژێکی نەورۆزییان له‌گه‌ڵ ئه‌وان برده سهرێو دیداریان له‌گه‌ڵ نوێ کردنه‌وه.
له‌و دانیشتنه‌دا له‌گه‌ڵ پۆلێک له کچانی شیناوێ کۆمه‌ڵێک گۆرانی‌و پارچه موسیقا پێشکێش به‌وان کرا.
له‌و کۆنسێرته خۆماڵییه سه‌ره‌تا سروودی “خوایە وەتەن ئاواکەی” پێشکێش کراو کۆڕه‌که هونه‌رییه‌که به گۆرانیی ” به‌تەنیا جێم مەهێڵن” درێژه‌ی پێدرا. دواتر چه‌ند پارچە موسیقا لە لایەن دانەر شيریفی بە ویۆلۆن،شایان زەرزاو موعین ئەحمەدیان بە گیتار، ئەمیر خەلیلپوورو مێهران مەلاشێخی بە دەفو تۆمبەکو؛ ئەشکان مهعروفزادە بە دەف بهرنامەکەیان رازاندەوەو پاشان هونەرمەند مەحەمەد گۆمانی بە هاوڕێی تار مەقامێکی بە سۆزی پێشکەشی مەجلیسەکە کرد.
گۆرانییه‌کانی “جان مریەمو زێنەبێ”، “یارەکەم چاوی شینە”و”ئەمڕۆژی ساڵی تازەیە نه‌ورۆزه هاته‌وه” چه‌ند گۆرانییه‌کی دیکه بوون که له‌و کۆره‌دا پێشکێش به منداڵانی شیناوێ کران‌و له کۆتاییشدا به پێدانی دیاری‌و چه‌پکه گوڵ به کچانی شیناوێ بیر ئه‌وانیان هێنایه‌وه که ” کچانی شیناوێ له بیر ناچنه‌وه.”
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه قوتابخانه‌ی شیناوێ سه‌رماوه‌زی ١٣٩١ به هۆی ئاگرگرتنو ته‌قینه‌وه‌ی کوره‌ی نێو پۆله‌که گڕی گرت‌و له ئاکامدا 28 قوتابیی کچی ئه‌و پۆله سووتان‌و دوو که‌سیان به ناوه‌کانی “سه‌یران یه‌گانه”و “سارینا رهسوڵزاده” به‌هۆی قووڵیی برینه‌کانیان گیانیان له‌ده‌ستدا. دوابه‌دوای ئه‌و رووداوه ناره‌زایه‌تییه‌کی زۆر دروست بوو، به‌ڵام تا ئێستاش مافی ئه‌و منداڵانه نه‌دراوه.