دەزگای هەواڵگریی دانمارک لە سیخوڕییەکانی ڕووسیە، چین و ئێران لە دانمارک نیگەرانە و دەڵێ: ئەو سێ وڵاتە کێشەی مەترسیداریان بۆ وڵاتەکەمان ساز کردووە.
دەزگای هەواڵگری و زانیارییەکانی وڵاتی دانمارک، ڕۆژی هەینی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سێ وڵاتی ئێران، چین و ڕووسیە خەریکی چالاکیی و دزەکردن، دروستکردنی ترس و دەستپێڕاگەیشتنی نایاسایی بە داتا و زانیارییەکانی وڵاتی دانمارک و هەوڵدان بۆ تێرۆری کەسایەتیی و دژبەرانی وڵاتەکانیان لە خاکی “دانمارک”ن و هەر بۆیە ئەو کردەوەیە لەلایەن وڵاتی دانمارکەوە مەحکوومە و ئیزن بە هیچ وڵاتێک نادرێ کە سەروەری خاکی دانمارک پێشێل بکات.
هەر لەم پێوەندییەدا دەوڵەتی ئاڵمان ڕایگەیاندووە کە وڵاتانی چین، ڕووسیە و ئێران لە گرینگترینی ئەو وڵاتانەن کە هەڕەشەن بۆ سەر ئەمنییەت و ئاسایشی وڵاتی دانمارک.
شایانی باسە کە دەزگا هەواڵگرییەکانی چین، ڕووسیە و ئێران، هەوڵ دەدەن کە لە ڕێگای پێوەندیگرتن بە خوێندکاران، لێکۆڵەران و کۆمپانیاکانی دانمارکەوە، دەستیان بە زانیاری، داتا و توێژینەوەی لێکۆڵەرانی دانمارکی بگات.