بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم لە سنووری بانە کۆڵبەرێک گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوو.
شەوی ۲۳ لەسەر ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە سنووری “کێلێ”ی بانە دەستەیەک لە کۆڵبەران دەدرێنە بەر دەسڕێژی فیشەک و لە ئاکامدا کوڵبەرێک گیانی لەدەست دەدا و کوڵبەرێکی دیکەش بریندار دەبێ.
ناسنامەی کوڵبەرە کوژراوەکە “مێهران ڕەحمانی” خەڵکی گوندی مەنجیلانە و کوڵبەرەکەی دیکەش کە دەست و لاقی بریندارە، ئیبراهیم ڕەحمانی تەمەن ٤٥ ساڵە و خاڵی مێهرانە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین کراوە.