شەوەشێعری “چلوورە و چلوان” بە بەشداریی زیاتر لە ۳۰۰ ئوگری زمان و وێژەی کوردی لە شاری سەردەشت بەڕێوە چوو.
شەوی ۲۳ لەسەر ۲۴ی بەفرانباری ۱۴۰۰ی هەتاوی، شەوەشێعری “چلوورە و چلوان” بە بەشداری زیاتر لە ۳۰۰ ئوگری زمان و وێژەی کوردی، هەروەها خوێندنەوەی زیاتر لە سی بەرهەمی جیاواز لەلایەن شاعیرانی ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبی سەردەم بەڕێوە چوو.
لەو کۆەڕەدا چەند گۆرانی و حەیران لەلایەن هونەرمەندان پێشکەشی ئامادەبووان کران.
شایانی باسە کە لە کۆتایی کۆڕەکەدا زیاتر لە چل فێرخوازی بەشدار لە خولە فێرکارییەکانی ئەنجومەنی سەردەم، بەهۆی دەرچوونیان لە پۆلەکانی یاساکانی شێعر و ڕێنووسی کوردی، بڕوانامە و ڕێزنامەیان پێ بەخشرا.