دایه “مەلەک حوسێنی” خوشکی سێ شەهیدی فەرماندەی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی هەورامان، لە شارەدێی “سهریاس” سەر بە شاری “پاوە” ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، دایه “مهلەک حوسێنی” خوشکی سێ فهرماندهی حیزبی دێموکرات، شههیدان “مستەفا، تاهیر و سابیر حوسێنی” لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا لە شارەدێی “سهریاس” سەر بە شاری “پاوە” ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایه مهلەک لەدایکبووی یهکێک له بنهماله کوردپهروهرهکانی عهشیرهی ئێناخی بوو که هەردەم لەژیر زوڵم و زۆر و چاوەدێری ڕێژیمی داگیرکهری ئاخوندیدا بووە، بهڵام تا دواهەناسەی ژیان، دانی به کۆماری سێداره نهنا.
شەهیدبوونی سێ برا و سێ خوشکەزا و کۆمەڵێک لە خزمانی نزیک، کەمئەندام بوونی بەشێکی دیکە لە کەسوکار و ئێعدامکردنی بەشێکی دیکە لە خزمانی و گیان لەدەستدانی هاوژینەکەی لە ریزی خەباتکارانی حیزبی دێموکرات، بەشێک لەو ئازارە تاقەت پڕوکێنانە بوون کە دایە مەلەک بە ورە و خۆڕاگرییەوە، بەربەرەکانێی لەگەڵ دەکردن و هاوکات پشت و پەنای منداڵە ساواکانی براکانی و کەسانی دەوروبەری بوو و بەردەوام کوڕگێڕیی پرسەی شەهیدانی لەئەستۆ بووە.
شایانی باسە کە شەهید مستەفا حوسێنی لە یەکەم فەرماندەکانی ناوچەی هەورامان بوو کە لە ڕۆژی ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٥٨ لە شەڕی پاوە و لە پشت ئاوایی بندرە شەهید کرا.
شەهید تاهیر حوسێنیش لە ڕۆژی ٩ی خاکەلێوەی ١٣٦٢ لە هێرش بۆسەر مۆڵگەی نەیجول نزیک گوندی ماسان شەهید کرا و شەهید سابیر حوسێنیش لە ڕۆژی ١٢ی خەرمانانی ١٣٦٢ لە چنارە لە باشووری کوردستان شەهید کرا.
هەروەها سێ خوشکەزای دایە مەلەک بە ناوەکانی “محەممەد، فەتاح و عەزیز سەلیمی” لە ریزی تێکۆشەرانی دێموکرات، گیانی پاکیان پێشکەش بە بارەگای ئازادیی کوردستان کردووە و لە کاروانی شەهیدانی دێموکرات و کوردستان ناویان بە زیندوویی ماوەتەوە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، بەبۆنەی کۆچیدوایی دایە مەلەک سەرەخۆشی لە بنەماڵە سەربەرزەکانی حوسێنی و سەلیمی و عەشیرەی نیشتمانپەروەری ئێناخی و سەرجەم ناوچەی هەورامان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.