یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایان لە سنە بۆ جارێکی دیکە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێک هێنا.
ئەمڕۆ پێنجشەممه ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایان لە سنە بۆ جارێکی دیکە دژ به كهم بوونی مووچه و گرفتگهلی بژێوی ژیان و ههڵاواردنی سیستماتیک لهلایهن كۆماری ئیسلامیی ئێرانهوه دژ به كۆمهڵگای ڕۆژههڵاتی كوردستان لهبەردەم یەکێک لە خوێندنگاکانی ئەم شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێک هێنا.
هەر لەم کۆبوونەوەدا مامۆستایان بە فەرمی داوای خوێندن بە زمانی دایکییان وەکوو سەرەتاییترین ماف کرد و هەر لەم بارەوە یەکێک لە مامۆستاکان باسی لەوە کردووە کە بەرپرسانی ڕێژیم هیچ ئاوڕێکیان لێ نادەنەوە و ئەمانیش تاکوو بەدەستهێنانی مافەکانیان لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبن.