هێرشی مۆرە سەلەفییەکانی سەر بە رێژیم بۆسەر خەڵکی کوردستان بەردەوامە.
سەلەفییەکانی سەر بە رێژیم لە سەلاسی باوەجانی بۆ جارێکی دیکە هێرشیان کردووەتە سەر لاوەکانی ئەم شارە و چەند کەسیان بریندار کرد.
بەپێی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی سەلەفییەکانی سەر بە رێژیم هێرشیان کردە سەر لاوەکانی سەلاسی باوەجانی و چەند کەسیان بریندار کرد کە یەکێک لەو لاوانە بە ناوی “مەهیار غەفووری” بەهۆی قورسی برینەکەیەوە لە کۆما دایە.
ئەو کەسانەی سەر بە ڕێژیم بە ئاشکرا هێرش و هەڕەشە دەکەنە سەر خەڵک و دامودەزگاکانی ڕێژیمیش هیچ بەدواداچوونێک بۆ ئەو گرفتە ناکەن و ئەمەش دەری دەخا ئەم کەسانە ڕاسپێردراوی ڕێژیمن .
شایانی باسە کە لەو چەند ساڵەی دواییدا، ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە دەستەیەک لە سەلەفییە بەناو جیهادییەکان دژ بە خەڵکی کوردستان کەڵک وەردەگرن و لە ڕێگای ئەو پیلانەوە هەوڵ دەدرێ ئاژاوە بخرێتە نێو کۆمەڵگەی کوردەواری.