لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆی ئاخوندی، ڕۆژی ڕابردوو ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی گەندەڵ و سەرەڕۆی ئێران ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە ژنانی یارمەتیخواز لەبەردەم شارەوانیی شووش، کرێکارانی بەنداوی شەفاڕوود لەبەردەم بینای ئۆستانداریی گیلان بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام، کارمەندانی ئیدارەی ئاوی شاری ئاغاجاری لەبەردەم بینای ئیدارەی ئاوی ئەو شارە، کرێکارانی پڕۆژەی نەوتی کۆمپانیای تیۆ وزە لە حەوشەی کۆمپانیاکە و هەروەها ماڵدزراوانی کۆمپانیای سایپا دیزێڵ لەبەردەم بینای ئەو کۆمپانیایە بەڕێوە چوو.