ئامانج قوربانی ژینگەپارێزی کامیاران کە بەهۆی بەشداری لە پرسەی شەهید حەیدەر قوربانی دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمەتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، ئامانج قوربانی چالاکی ژینگەپارێز و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی کامیاران دوای سێ حەوتوو دەسبەسەرکران بە دانانی بارمەتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا. جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، پاش بەشداربوونی لە پرسە و سەرەخۆشی شەهید حەیدەر قوربانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو.