ئەمڕۆ رۆژی سێزدەبەدەرە و وەک رەواڵی هەموو ساڵان، دانیشتوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو داوێنی سروشت چوون. بەڵام بەشێک لە باشترین رۆڵەکانی کوردستان نەک هەر ئەمڕۆ بەڵکو بەردەوام لە داوێنی سروشت دان و ئاوێتەی سروشتی وڵاتەکەیانن. نەک هەر ئاوێتەی سروشتی وڵاتەکەیانن بەڵکو ئامادەن لە پێناو پاراستنی خاک و نەتەوەکەیاندا گیانیشیان فیدا بکەن. وەک چۆن تا ئێستا بە هەزاران پێشمەرگەی کوردستان لەم پێناوەدا گیانی پاکیان بە نیشتمانەکەیان بەخشیوە و سروشتی وڵاتەکەیان بە خوێنی پاکی خۆیان پاراو کردوە.
ئەگەرچی بەشی زۆری ئەم وێنانە بە شێوەی ئاماتۆر و بە کامێرای پێشمەرگەکان گیراوە و هەر لە ئەڵبۆمی ئەوانیشەوە کۆ کراونەتەوە بەڵام کوردستان و کورد بۆ رێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگە لە رۆژی سروشتدا، ئەم وێنە ئەڵبۆمەی بەشێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە چیاکانی کوردستان، بڵاو دەکاتەوە؛