بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کچێکی تەمەن ۱۷ ساڵه بە ناوی “هانییە سۆفی خزری” خەڵکی بۆکان کە بەهۆی جەڵتەی مێشک گیانی لەدەست داوە، بە ڕەزامەندیی بنەماڵەکەی ئەندامانی جەستەی بە سێ نەخۆش پێشکەش کرا و ژیانی دووبارەی پێ بەخشین.
جەرگی هانییە بە کوڕێکی خەڵکی بۆکان و گورچیلەکانی بە دوو نەخۆشی دیکەی بێدەرەتان بەخشرا.
جێی ئاماژەیە کە لە بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوییەوە تاکوو ئێستا، لە شاری بۆکان هانییە پێنجەمین کەسە کە بەهۆی جەڵتەی مێشک گیانیان لەدەست داوە و بە ڕەزامەندیی بنەماڵەکانیان ئەندامی جەستەیان بەخشراوە بە نەخۆشە بێدەرەتان و هەژارەکان.
شایانی باسە کە ساڵانە دەیان مەرگی مێشکی لە پارێزگایی ورمێ ڕوو دەدات کە بە بخشینی ئەندامانی جەستەی ئەو کەسانە، دەکرێ ژیانی دووبارە بە سەدان کەس بدرێتەوە.