“کامران تەکوەک” شاعیر و چالاکی مەدەنیی خەڵکی کرماشان دوای بانگکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپای کرماشان دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، کامران تەکوەک شاعیر و چالاکی مەدەنیی خەڵکی کرماشان دوای بانگکرانی بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەسبەسەر کرا و هێشتا تۆمەتی وەپاڵدراو و هۆکاری دەسبەسەرکرانی ناڕوونە.
شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا شەپۆلێکی نوێی گرتن و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژێمی ئێرانەوە دەستی پێکردووەتەوە.