“سوعدا خەدیرزادە” کە دووگیانە ماوەی سێ مانگە لە گرتوخانەی پیرانشار دەسبەسەرە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ لە دەسبەسەرکرانی “سوعدا خەدیرزادە” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، ناوبراو تا ئێستا لە بەندیخانەیە و بەبێ مافی دەستپێڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی تایبەتی ژنانی دووگیان لە زیندان ڕاگیراوە.
بە گوێرەی بەڵگەی پزیشکی و سەرەڕای ئەوەیکە پزیشکانی پسپۆڕ ڕایانگەیاندووە کۆرپەڵەکەی “سوعدا خەدیرزادە” ٤ مانگانەیە و ناوبراو ئازارێکی زۆری لە بەشی بڕبڕەی پشت و هەروەها نەخۆشی دڵی هەیە، بەڵام تا ئێستا لێکۆڵەری دۆسیەکەی و بەرپرسانی بەندیخانە داخوازی ئازادیی ناوبراویان بە دانانی بارمتە قەبووڵ نەکردووە.