سەرۆکوەزیرانی یەمەن هۆشداریی بە ڕێژیمی ئێران دا کە هیچکات ڕێگە نادەن کۆماری ئیسلامیی ئێران، وڵات و خەڵکی یەمەن لە شوناسی خۆیان داببڕێ و تێکەڵ بە گوتاری داگیرکەرانەی خۆی بکات.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، “موعین عەبدولمەلک” سەرۆکوەزیرانی یەمەن لە چەند توییتدا جەختی کردەوە کە سەرکەوتنە بەدەستهاتووەکان لە بەرەی شەڕی دژ بە حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە پارێزگاکانی “شەبوهـ و مەڕئەب”، بە واتای دەستپێکی پاککردنەوەی ئەم وڵاتەیە لە داگیرکەر و نۆکەرەکانی.
“موعین عەبدولمەلک” لەسەر شوناسی عەرەبیی یەمەن پێداگریی کرد و هۆشداریی بە ڕێژیمی ئێران دا کە هیچکات ڕێگە نادەن وڵات و خەڵکەکەیان لە شوناسی خۆیان داببڕێت و تێکەڵ بە گوتاری داگیرکەرانەی ڕێژیمی ئێران ببێ.
سەرۆکوەزیرانی یەمەن وتی: “تاکوو وەدەرنانی یەکجارەکیی داگیرکەران لە وڵاتەکەمان کۆڵ نادەین و نابین بە کەرەستەیەک لەدەستی داگیرکەر بۆ کەڵکاژۆوەرگرتن و باجگیری و دزیی دەریایی، بەڵکوو ئێمە خاوەن شارستانییەتێکین کە مێژوو شایەتیەتی و ژێردەستەیی داگیرکەرانمان قەبووڵ نەکردووە”.
هاوکات سەرتیپ “تورکی ئەلمالکی” وتی: “هاوپەیمانیی عەرەبی لە پشتیوانی لە ئەرتەشی یەمەن تا وەدەرنانی یەکجارەکی هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، بەردەوام دەبن”.