لەژێر سێبەری دەسەڵاتی ناکارامەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، نان لە ئێراندا دەبێتەوە کۆپینی.
بەرپرسی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە بەهۆی لابردنی دۆلاری دەوڵەتی لە داهاتوودا، بەرنامەمان هەیە نان بە کارتی تایبەت دابەش بکەین.
مەسعوود میرکازمی، بەرپرسی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەڵێ پلانێکمان داناوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا نان بە کارتی تایبەت بە خەڵک بفرۆشین و ئەم شێوە فرۆشتنەشی بە قازانجی خەڵک داناوە.
بە وتەی ئەم کاربەدەستەی ڕێژیم ئەگەر کەسێک نان لە نانەوخانەکان بەو کارتە بکڕێ، دەتوانێ بە نرخی پێشوو نانەکە وەرگرێ ئەگەر نرخی نانەکە لەو ڕۆژەدا بەرزیش بووبێتەوە.
ئەو لە حاڵێکدایە کە خەڵک ئەم وتانە بە بەکۆپینیکردنی نان لە سەردەمی شەڕ پێناسە دەکەن و ئەمە بە سەرەتای گرانبوون و نەبوونی نان و خۆراک ناو دەبەن.